ڕەغدی سەدام حسێن نامەیەکی نهێنی باوکی ئاشکراکرد

ڕەغدی کچی سەدام حسێن، سەرۆكی پێشوتری عێراق و رژێمی بەعسی روخاو لە تویتێکدا نامەیەكی باوكی، كە ١٥ ساڵ پێش ئێستا لەناو هۆڵی دادگا لە بەغداد نووسیویەتی بڵاوکردەوە. 

رەغد سەددام حسێن لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر وێنەی نامەیەکی دەستنووسی باوکی بڵاوکردەوە و لە نامەکەدا ئاماژە بەوەکراوە" لەم هۆڵ و دادگاییەدا کە بەناوی گەلەوە بۆ ئێمە کراوەتەوە، شەرەف لەرۆح بە بەهاترە، نیشتمان لە خوێن بە بەهاترە و خەڵکیش لەرۆح بە بەهاترن".

سەدام لە نامەكەیدا باسی لەوەشکردووە، بەرگرییان لە هەموو عێراقییەكان و شەرەفی نیشتمانی و بەرژەوەندییە سەرەكییەكان كردووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە" خیانەتم لەو ئیرادەیە نەكردووە، كە پێتتان بەخشیوم و دەستبەرداری ئەو ئیرادە نیشتمانییەی گەل نەبووم، كە لەپێناویدا عێراقییەكان قوربانیان داوە". 


PM:10:01:23/05/2021