بریكاری پێشووی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ڕایدەگەیەنێت" ده‌ستكاریكردنی به‌شه بوجه‌ی هه‌رێم، به‌وه‌ی هه‌ندێ كوتله كه دژایه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان كرد، ئه‌وه‌ی كه هه‌یه له په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌رێم و پارته سیاسییه‌كانی عێراقی پاشه‌كشه‌ی كردووه".
سه‌باره‌ت به رێككه‌وتنی نێوان هه‌رێم و به‌غدا و رێككه‌وتنی بودجه‌ی عێراق و پشكی هه‌رێم، دكتۆر فازڵ نه‌بی بریكاری پێشووی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا بە میدیاکانی پارتی رایگه‌یاند" پرۆژه‌ی بودجه‌ی 2021 زۆر تێبینیمان هه‌بوو له سه‌ری، حكومه‌تی هه‌رێم له رێی شاندی دانوستكار توانی بگه‌نه رێككه‌وتنێك شاندی عێراقیش نه‌رمی ده‌نواند به‌وه‌ی له په‌رله‌مان تێپه‌ڕ نابێت".
روونیشیكرده‌وه، كه له په‌رله‌مان به‌هۆی پرسی هه‌لبژاردن و لاوازی كورد له به‌غدا، نه‌بوونی په‌یوه‌ندی ئهوپهرلهمانتارانهی كورد له‌گه‌ڵ كوتله سیاسییه‌كان له به‌غدا، هه‌موو ئه‌و هۆیانه‌و هۆی دیكه‌ش كێشه‌و گرفته‌كان و به‌ربه‌سته‌كان قوڵتر ببنه‌وه، به‌ڵام بوونی ئه‌و رێككه‌وتنه له نه‌بوونی باشتر بوو.
ئاماژەی بەوەشکرد" كه ده‌ستكاریكردنی به‌شه بوجه‌ی هه‌رێم، به‌وه‌ی هه‌ندێ كوتله كه دژایه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان كرد به‌وه‌ی شه‌قامی عێراقی هانبده‌ن، ئه‌وه‌ی كه هه‌یه له په‌یوه‌ندیه‌كانی نێوان هه‌رێم و پارته سیاسییه‌كانی عێراقی پاشه‌كشه‌ی كردووه. به‌وه‌ی كورد نه‌یتوانی كاریگه‌ری له سه‌ر شه‌قامی عێراقی و كوتله سیاسییه‌كان بكات، هه‌روه‌ها نه‌مانی كه‌سایه‌تی كوردی به‌هێز له به‌غدا وه‌ك مام جه‌لال و دكتۆر رۆژ، كه رۆڵی كاریگه‌ریان هه‌بوو له به‌غدا".
فازل نه‌بی ئاشکراشیکرد، پێویسته كورد هه‌وڵ بدات یه‌كگرتوو بێت یه‌كڕیزو یه‌كده‌نگ بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت كاریگه‌ری خۆی هه‌بێت.
هه‌روه‌ها روونیكرده‌وه، كه عه‌قلیه‌ت له‌و ناوچه‌یه به شێوه‌یه‌ك وایه زۆرینه هه‌وڵ ده‌دات خۆی ده‌سته باڵا بكات و مافی خه‌ڵكی دیكه پێشێل بكات، به‌رزكردنه‌وه‌ی به‌های دۆلار كارێكی باش نه‌بوو هه‌نگاوێكی هه‌ڵه بوو، هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ش ئه‌وه‌یه به‌های دراوی خۆت دابه‌زێنیت ئه‌وه‌ش كاری حكومه‌ت بوو كه فشاری كرد بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و كاره، هاوکات ئێستا زۆر هه‌وڵ و كۆسپ هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی پشكی هه‌رێمی كوردستان نه‌نێردرێت، بیانووی جیاجیا هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی پشكی هه‌رێم نه‌نێردرێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ش ده‌كرێت چاره‌سه‌ر بكرێت به دانانی لێژنه‌یه‌كی ته‌كنیكی .