وەزارەتی کارەبا سەرجەم هاوڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

لیژنەی باڵای پێوەری زیرەك بڕی ئەو ئەمپێرەى كارەبا ئاشكرادەكات، كە بەپێی پێوەرەكە دەدرێت بە ماڵان و شوێنە بازرگانییەكان و ڕایدەگەیەنێت" ئەگەر لەو بڕە زیاتر بەكاربهێنرێت پێوەرەكە دەكوژێتەوە و دواتر خۆی هەڵدەبێتەوە". 

لیژنەی باڵای پێوەری زیرەك سەر بە وەزارەتی کارەبا لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە" ئاگاداری ئەو هاوبەشانەی كارەبا دەكەینەوە كە پێوەری زیرەكیان بۆ بەستراوە، ئەگەر وزەی كارەبای بەكارهاتویان لەو ئاستەی دیاریكراوە زیاتر بو ئەوا وەكو ئاگاداركردنەوەیەك وزەی كارەبای ئەو هاوبەشە دەكوژێتەوەو دوای 150 چركە (ثانيه) كارەباكەی بۆ دەگەڕێتەوە". 

وتوشیەتی" خۆ ئەگەر لەماوەی 30 خولەكدا(دەقیقە) پێنج جار بڕینی كارەبای لەسەر یەك رویدا، ئەوا كارەبای هاوبەشەكە زیاتر دەبڕدرێت و دوای 45 دەقیقە كارەباكەی دەگەڕێتەوە". 

لیژنەكە داوای لەو هاوبەشانە كردوە كە پابەندی ئەو ئەمپێرە كارەبایە بن كە دیاریكراوەو ئەگەر لەماوەی 45 دەقیقە زیاتر كارەبای نەهاتەوە ئەو كات سەردانی فەرمانگەی سیانەكان بكەن.


PM:02:30:28/05/2021