درانگانی شەوی ڕابردوو بۆ دووەم جار لەم مانگەدا بومه‌له‌رزه‌یه‌كى به‌هێز لە یەکێک لە شارەکانی وڵاتی ئێران روویدا.
بەپێی هەواڵێكی تەلەفزیۆنی فەرمی حكومەتی ئێران، شەوی ڕابردوو بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی ٥ پلەی ڕێختەر شاری بابا میری سەر بە پارێزگای فارس لە باشووری ئێران هه‌ژاندووه.
بوومەلەرزەیەکە بە قووڵایی ١٠ کیلۆمەتری ژێر زەوی ڕووی داوە و هیچ زیانێکی گیانیی نەبووە و هەتا ئێستا لەبارەی زیانە داراییەکان زانیاریی ورد ئاشکرانەکراوە.
ڕۆژی ١٦ی ئەم مانگەش بومەلەرزەیەک بەگوڕی ٤.٥ پلە بەپێوەری رێختەر لە پارێزگای بوشەهری باشوری ئێران ڕوویدا.