بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ١ی حوزەیران ماتۆرسکیلێکی بۆمب رێژکراو لە یەکێک لە شارەکانی رۆژئاوای کوردستان تەقییەوە و كوژراو و برینداری لێكەوتەوە.
ئاژانسی سانای سهر به رژێمی ئهسهد رایگەیاند" کاتژمێر ٩:٠٠ی بەیانی ئەمڕۆ لە بازاڕی شاری حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان ماتۆرسکیلێکی بۆمب رێژکراو تەقیەوە".
ئەوەش هاتووە، لە ئاکامی تەقینەوەکە هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا و چوار کەسی تریش برینداربوون و زیانی مادی بە ناوچەكە گەیاندووە.
حەسەکە شارێکە لە خۆرئاوای کوردستان و پایتەختی پارێزگای حەسیچەیە کە ئەکەوێتە سووچی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریاوە، شاری حەسەکە یەکێکە لە گەورەترین ١٠ شار لە سووریادا و گەورەترین پارێزگاشە، زوربەی دانیشتووانەکەی کوردن.