بەهۆی بۆردومانی توركیا بۆسهر گوندی كانی ماسی هاوڵاتییهك بهسهختی برینداربوو
ئەمڕۆ سێشەممە ١ی حوزەیران بەهۆی بۆردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی توركیا بۆسهر گوندی كانی ماسی هاوڵاتییهك بهسهختی برینداربوو.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، کاتژمێر ١١:٣٠ خولەکی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا گوندی (هرورێی) لە ناوچەی سنوری شارەدێی کانی ماسی سەر بە شارۆچکەی ئامێدی بۆردومانکرد.
هەر بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، لە ئاکامی بۆردومانەکەی تورکیا بۆسەر خاکی هەرێم هاوڵاتییەک بەناوی (ع، ح، ب) تەمەن ٦٠ ساڵ کە پیشەى شوانکارییە و لە کاتی لەوەڕاندنی مەڕەکانی بەسەختی بریندار بووە، هاوکات لە ئێستاشدا بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی زاخۆ کراوە.
PM:03:21:01/06/2021