ناوەرۆکی کۆبوونەوەی نێوان و بارزانی و رەوتی سەدر

لە کۆبوونەوەی مەسعود بارزانی سەرۆکی پارتی و رەوتی سەدر هەردوولا رێککەوتوون کە هەڵبژاردن لە کاتی خۆیدا ئەنجام بدرێ.

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، حەسەن کەعبی، سەرکردە لە ڕەوتی سەدر ڕایگەیاند " لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕێککەوتوون لەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا و یەکلایکردنەوەی کێشەکانی هەرێم و بەغدا".

ئەو بەرپرسەی رەوتی سەدر کە جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراقیشە وتی " چەندین بابەتی دۆخی هەستیاری عێراقان لەگەڵ لەگەڵ سەرکردەکانی کورد تاوتوێ کرد بە تایبەت هەڵبژاردنی تشرینی ئەمساڵ".

ئاشکراشی کرد سەرکردەی هەردوو حیزب، موقتەدا سەدر و مەسعود بارزانی جەختیان لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا کردووەتەوە، هەروەها ڕێککەوتن لەسەر بنەمای دابەشکردنی دادپەروەرانەی دەسەڵات و سامانی وڵات لە عێراق".

کەعبی وتیشی" چارەسەرکردنی کێشە و ناکۆییە هەڵواسراوەکانی نێوان هەولێر و بەغدا وەک ئامادەکارییەک بۆدوای هەڵبژاردنەکان."  



PM:07:53:01/06/2021