" هەرێمی کوردستان دەتوانێت بەبێ لێبڕین موچە دابەش بکات گەر بیەوێت "

بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت" هەرێمی کوردستان دەتوانێت بەبێ لێبڕین مووچە دابەش بکات گەر بیەوێت".

فازڵ نەبی بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق لە چاوپێکەوتنێکدا بە ئێن ئاڕ تی ڕاگەیاند" ناکۆکی لایەنە سیاسیەکانە وایکردووە مووچە دابەش نەکرێت و ئەگەر تەنها پارتی و یەکێتی لەسەر خاڵەسنوریەکان رێکبکەون دەتوانرێت بەبێ لێبڕین موچە دابەش بکرێت". 

فازڵ نەبی ئەوەشی خستەڕوو، کێشەی لیستی فەرمانبەرانی هەرێم لە نێو هێزە چەکدارانە و پێدەچێت لێکتێنەگەشتن لەنێوان شاندی هەرێم و بەغدا هەبێت. 

ئەوەشی خستەڕوو، هەمیشە بەغدا دەیەوێت وردبینی لە خاڵە سنوریەکاندا بکات، بەڵام دەبێت سەرەتا بەغدا رێککەوتنەکە جێبەجێ بکات دواتر وردبینی بکات.

دەشڵێت" داواکردنی لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن بەغداوە تەنها بیانووگرتنە و پێویستە بەغدا سەرەتا مووچە بنێرێت، دوای ئەوە دەتوانرێت وردبینی لەلیستی موچەدا بکرێت". 


AM:09:31:02/06/2021