بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار زیاتر بەرزدەبێتەوە

ئەمڕۆ ٢ی حوزەیران دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراقی بە بەراورد بە دوێنێ بەیانی بەهاکەی زیاتر ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد. 

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکان بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٩ هەزار و ٦٥٠ دینار، بەیانی دوێنێ بە ١٤٩ هەزارو ٥٥٠ دینار بوو.

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٨٢ هەزار و ٢٠٠ دینارە.

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ٢١٠ هەزارو ٨٥٠ دینارە.

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٧ هەزارو ٥٠٠ دینار.

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٦ هەزار و ٣٢٥ دینار.

- نرخی ١ ملیۆن لیرەی سوری بە ٤٦٢ هەزار دینار. 


AM:10:20:02/06/2021