بەهۆی روودانی شەڕەتەقە لە ناحیەی تەكیە دووكەس بریندار بوون

تەندروستی چەمچەماڵ ئاشکرای دەکات، بەهۆی روودانی شەڕەتەقە لە ناحیەی تەكیە دووكەس لە ڕەگەزی نێر بریندار بوون.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی چەمچەماڵ ئاماژەی بەوەکردووە" بەهۆی روداوێکی تەقەکردنەوە لەناحیەی تەکیەی کاکەمەند دوو برینداری فیشەک گەیەندرانە سەنتەری فریاکەوتنی چەمچەماڵ". 

باسی لەوەشکردووە، هەردوو بریندارەکە پیاون یەکێکیان تەمەن (٤٦) ساڵ و بریندارەکەی تر تەمەن (٣٥) ساڵە لە ئێستادا سەرقاڵی چارەسەرکردنیانین.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، ڕووداوەكە بەهۆی كێشەیەكی نێوان زاواو خەزوورێكەوە بووە، كە هیچ پەیوەندییەكیان بە شەڕەكەوە نەبووە.


AM:09:01:05/06/2021