دەستپاکى عێراق: پێدانی (٢٠٠) ملیار دینار بە هەرێم نایاساییە

 لیژنەی دەستپاکیی پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت" ناردنی ٢٠٠ ملیار دینار بۆ هەرێمی کوردستان نایاساییە و پێچەوانەی ماددەی ١١ی بودجەی ٢٠٢١ی عێراقە".

لیژنەی دەستپاکی پەرلەمانی عیراق لە راگەیەندراوێکدا باسی لەوەکردووە، رەوانەکردنی بڕی ٢٠٠ ملیار دینار بەمەبەستی خەرجکردنی مووچەی مووچەخۆران بۆ هەرێمی کوردستان کارێکی نایاساییە و پێچەوانەی مادەی ١١یە لە یاسای بودجەدا. 

ئاماژەی بەوەشکردووە، بانکی ناوەندی و ئەنجومەنی نوێنەران ئاگادار دەکەینەوە، بەهیچ شێوەیەک هەنگاو بۆ ئەو کارە نایاساییە نەنێن. 


PM:01:55:16/06/2021