دژی کەم بوونەوەی کاتژمێرەکانی کارەبا لە بەردەقارەمان خۆپیشاندان دەستیپێکرد

کەمێک پێش ئێستا لە دژی نەبوونی کارەبا و کەم بونەوەی کاتژمێرەکانی کارەبا خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی بەردەقارەمان دەستیپێکرد.

بەپێی زانیارییەکانی (سپی)، بەهۆی گرفت و نەبوونی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکانیان، دانیشتوانی کۆمەڵگەی بەردەقارەمان سەر بە ناحیەی بازیانی پارێزگای سلێمانی، دەستیان بە خۆپیشاندان کرد.

لە گردبوونەوەکەدا هاوڵاتیانی سنوورەکە چوونەتە سەر وێستگەی کارەبای ناوچەکەیان و 
هاوڵاتیان داوای پێدانی کارەبای نیشتیمانی دەکەن. 


PM:10:12:22/06/2021