بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار زیاتر دابەزی

ئەمڕۆ دووشەممە نرخی دۆلار بەرامبەر دینار لە بازاڕەکانی دراوی هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی بەرچاو ڕووی لە دابەزین کرد، هاوکات بەهای لیرەی تورکی دابەزی. 

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیە بە " سپی " راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٣٠٠ دینارە، دوێنێ بەیانی بە ١٤٧ هەزار و ٦٥٠ دینار بوو.

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٧٥ هەزار دینار و ٣٠٠ دینارە.

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ٢٠٣ هەزار و ٦٥٠ دینارە.

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٦ هەزارو ٩٠٠ دینار.

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٦ هەزار و ١٢٥ دینار.

- نرخی ١ ملیۆن لیرەی سوری بە ٤٦٣ هەزار دینار.


AM:10:37:28/06/2021