ڤیدیۆ: کۆڵۆمبیا ئۆرۆگوای ناردەوە بۆ ماڵەوە




لە قۆناغی شانزەی مۆندیالی ٢٠١٤ هەردوو هەڵبژردەی کۆڵۆمبیاو ئۆرۆگوای لە یاریگای { ماراکانا} ی بەناوبانگ ڕوبەروی یەکبونەوە ، دوای ئاستێکی بەرزوو سەرنج ڕاکێش کۆڵۆمبیا بەراهێنەرایەتی {خوسیە پێکەرمانی} ئەرجەنتینی بەدوو گۆڵی {جەیمس ڕۆدریگێز } کەلە خولەکەکانی ٢٨- ٥٠ دا تۆماری کرد ئۆرۆگوای توشی شکستێکی مێژووی  کردوو خۆی گەیاندە قۆناغی هەشتی مۆندیال.
جەیمس ڕۆدریگێز  دوای تۆمارکردنی ئەو دوو گۆڵە  ئێستا بە پێنج گۆڵ لە پێشەنگی گۆڵکارانی مۆندیالی ٢٠١٤ دێت.
 بریارە لە قۆناغی هەشتدا  هەینی  داهاتوو کۆڵۆمبیا ڕوبەروی بەرازیل ببێتەوە.

ئا/ شاهۆ فایق









AM:01:11:29/06/2014