لەسەر سزادراوانی بادینان نەتەوە یەکگرتوەکان هەڵوێستی خۆی راگەیاند

نێردەى نەتەوە یەکگرتوەکان لەعێراق نیگەرانی خۆی لە بڕیارى دادگاى پێداچونەوەى هەرێم دەردەبڕێت و جەختدەکاتەوە کە، سیستمى دادوەرى لەهەرێمى کوردستان پێویستى بە چاکسازى هەیە.

نوسینگەی نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتوەکان لەعێراق لە تویتێکدا بە زمانەکانی کوردی و عەرەبی و ئینگلیزی لەسەر سزادراوانی بادینان هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند و دەڵێت" بڕیارەکەی دادگای تێهەڵچونەوەی هەولێر دەرخەری ئەو راستییەیە کە ئەنجامدانی چاکسازیی لە سیستەمی دادوەری هەرێمی کوردستاندا لەوپەڕی پێویستیدایە، ئەوەش بۆ پێشگرتن لەو جۆرە بە چەوتی بڕیاردانە لە ئایندەدا".

ئەو هەڵوێستەى نێردەى نەتەوە یەکگرتوەکان لە عێراق لەکاتێکدایە دوێنێ یەکشەممە دادگای تێهەڵچوونەوەی هەرێمی کوردستان بڕیاری شەش ساڵ زیندانیکردنی بۆ گیراوەکانی ناوچەی بادینان پەسەند کرد و دۆسیەکەی داخست. 


PM:05:03:28/06/2021