سی پی جەی: پێویستە حکومەتی هەرێم واز لە سەپاندنی سزای زیندانی توند بەسەر ڕاگەیاندنکاراندا بهێنێت

کۆمیتەی پاراستنی ڕۆژنامەنووسان سی پی جەی ئاشکرای دەکات، لە شاری دهۆک ڕۆژنامەنووسێکی دیکە بە زیندانی حوکمدراوە، بۆیە پێویستە حکومەتی هەرێم واز لە سەپاندنی سزای زیندانی توند بەسەر ڕاگەیاندنکاراندا بهێنێت

کۆمیتەى بەرگرىی لە ڕۆژنامەنوسان، سی پی جەی لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوەدەکات، پێویستە حکومەتی هەرێم دەستبەجێ ڕۆژنامەنووس و فۆتۆگرافەر، قەرەمان شوکری، ئازاد بکات و واز لە سەپاندنی سزای زیندانی توند بەسەر ڕاگەیاندنکاراندا بهێنیت.

هاوکات لای خۆشیەوە ئیگناسیۆ میگێل دێلگادۆ، نوێنەری(cpj)، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا دەڵێت" دەسەڵاتدارانی کورد لە باکووری عێراق، خوویەکی ترسناک ئەنجام دەدەن بۆ سزادانی ڕۆژنامەنووسان بۆ زیندانیکردن، بەبێ ئەوەی گوێ بە پرۆسەی ڕەوا و ئەو ماف و ئازادیانە بدرێت، کە بانگەشەی بەرگرییکردن دەکەن لێان".

قارەمان شوکری تەمەنی ٢٤ ساڵە و دانیشتووی كۆمەڵگەی سیرێ-یە لە شیلادزێ، فۆتۆ جۆرنالیستە بۆ ماڵپەڕی ڕۆژنیوز و کەناڵی ستێر تیڤی کاری کردووە، ناوبراو پێشتر دوو جار لە ڕێککەوتی ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ و ٢٦ی ٦ی ٢٠٢٠ دەستگیرکراوە. 


PM:03:22:29/06/2021