وەزارەتی نەوتی عێراق بڕی هەناردە و داهاتی نەوتی بۆ مانگی رابردوو ئاشکراکرد

وەزارەتی نەوتی عێراق بڕی هەناردە و داهاتی نەوتی بۆ مانگی ڕابردوو ئاشكراكرد و ڕایگەیاند، کە بەراورد بە مانگی نیسان زیادیكردووە.

وەزارەتى نەوتى عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەپێی ئامارە سەرەتاییەكان لەمانگی رابردودا بڕی ٨٦ ملیۆن و ٧٦٥ هەزارو ٥٨٩ بەرمیل نەوت لەكێڵگە نەوتییەكان هەناردەكراوە.

سەبارەت بە داهاتى ئەو بڕە نەوتەش، وەزارەتى نەوتى عێراق روونیکردۆتەوە، تێکڕاى نرخى نەوت لە مانگى حوزەیراندا ٧٠ دۆلار و ٧٧ سەنت بووە، بەوپێیەش داهاتى نەوت لەو مانگەدا شەش ملیار و ١٤١ ملیۆن ٧٧ هەزار دۆلار بووە.

ئاماژەی بەوەشداوە" ئەو نەوتەی مانگی رابردوو هەناردەكراوە ٨٣ ملیۆن و ٦٩٠ هەزارو ٣٥٢ بەرمیلى لە کێڵگە نەوتییەکانى ناوەڕاست و باشورى عێراق بووە و سێ ملیۆن و ٧٥ هەزار و ٢٣٧ بەرمیلیشى لە کەرکوکەوە بۆ بەندەرى جەیهان بووە، تێکڕاى هەناردەى ڕۆژانەش دوو ملیۆن و ٨٩٢ هەزار بەرمیل بووە لە ڕۆژێکدا". 


PM:02:41:01/07/2021