بەدوای كوڕی چاو سەوزدا دەگەڕێت

كچە گۆرانبێژی بەناوبانگی عێراقی شەزا حەسون لە باس لە نوێترین كلیپی دەكات، كە لە ئێستادا بەدوای مۆدیلێكدا دەگەڕێت بۆ وێنەگرتنی كلیپەكە.
شەزا لە چاوپێكەوتنێیكدا لەگەڵ گۆڤاری نادین ئاماژە بەوە دەكات كە بەم نزیكانە كاری كلیپ كردن بۆ گۆرانی (حنینا) ئەنجام دەدات، لە ئێستاشدا بەدوای كوڕێكی زۆر قۆزی چاو سەودا دەگەڕێت بۆ ئەوەی لە كلیپەكەدا ڕۆڵی لەگەڵدا ببینێت.
ئەو گۆرانبێژە باس لەوە دەكات كە زۆر كەس داوایان پێشكەش كردووە بۆ ئەوەی لەو كارە نوێیەیدا بەشداری بكەن.
هەر لەو چاوپێكەوتنەدا شەزا حەسون باس لە ئاستی ڕۆشنبیری هونەرمەندان دەكات و دەڵێت "ڕۆشنبیری زۆر گرنگە بەڵام ڕەوشت و ڕێز زۆر گرنگترە، هەندێ هونەرمەند هەر چەند ئاستی ڕۆشنبیریان بەرز نییە، بەڵام بەو پێیەی لە خێزانێكی بەڕێزدا گەورە بوون، ئەوا زۆر بە ڕەوشتن".



PM:02:23:29/06/2014