بەیانی ئەمڕۆ شەممە وەزیری پەروەردەی هەرێم کاتی راگەیاندنی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی قۆناغی (٩)ی بنەڕەتی ئاشکراکرد و وتی" كۆتایی ئەم هەفتەیە ئەنجامی تاقیكردنەوە نیشتمانییەكان ڕادەگەیەندرێت".
ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" كۆتایی ئەم هەفتەیە، ئەنجامی تاقیكردنەوەكانی قۆناغی ٩ی بنەڕەتی بڵاودەکرێتەوە".
وەزیری پەروەردەی هەرێم لەبارەی سالی نوێی خوێندن ئاماژەی بەوەکرد" هەر پێشخستنێکی پرۆسەی خوێندنی پێویستی بە ڕەزامەندی ئەنجومەنی وەزیرانی هەیە، ئێمە پێشنیارمان بۆ ئهنجومهنی وهزیران كردووه له ١ی ئەیلول خوێندنی بازنهی یهكهم و دووهم واته پۆلی یهك تا شهش خوێندن دهستپێبكاتهوه وهك قهرهبووی خوێندن".
جەختیشیکردەوە کە، دەمانەوێت ساڵێکی ئاسایی دەستپێ بکەین و مەبەستمانە کە قەرەبووی خوێندکاران و قوتابیان بکەینەوە.