ئەمڕۆ شەممە وەزارەتی كارەبای هەرێم پچڕانی كارەبای چەند گوندێكی بەهۆی بۆردومانکردنی فرۆکە جەنگییەکانی سووپای تورکیاوە ڕاگەیاند.
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کاتژمێر ١١:٠٠ خولەکی شەوی رابردوو فرۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکیا بۆردومانی بناری قەندیلیان کرد، بەهۆیەوە کارەبای گوندەکانی (زارگەلی، بۆکریسکان و لێوژە) لە سنووری ناحیەی وەرتێ لە پارێزگای هەولێر پچراوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، بەهۆی ئەو بۆردومانانەوە زیانێکی زۆر بەر تۆڕی کارەبای ناوچەکە کەوتووە.