لەبارەی ئەنجامی تاقیکردنەوەکانەوە
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئەزمونەکان ئاگاداریەک بڵاودەکاتەوە



بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئەزمونەکان لە ئاگادارییەکدا بۆ سەرجەم قوتابخانە حکومی و ناحکومییەکان، ڕایگەیاند" رێکەوتی ۱۲ی۷ سیستەم ئامادە دەبێت بۆ پێدانەوەی ئەنجام و کارت بەقوتابیان و خوێندکاران".  

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئەزمونەکان (یەکشەممە ٤ی تەموزی 2021) ئاگادارییەکی ئاڕاستەی سەرجەم قوتابخانە حکومی و ناحکومییەکان کردووە و ڕایگەیاندووە، "لە پێناو بەرژەوەندە گشتی و بە رەچاوکردنی وەستانی سیستەم لە چەند رۆژی رابردوو بەهۆکاری تەکنیکی، چەند بڕیارێک دران."  
  
بڕیارەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی ئەزمونەکان:  
  
۱-ماوەی تۆمارکردنی نمرەی درێژکراوەتەوە بۆ رێکەوتی ۱۱ی۷ی۲۰۲۱.  
  
۲- رێکەوتی ۱۲ی۷ سیستەم ئامادەدەبێت بۆ پێدانەوەی ئەنجام و کارت بەقوتابیان و خوێندکاران.  
  
۳- پێویستە لە رێکەوتی ۱۲ی۷ تاکو۱٨ی ۷ ئەنجام بە قوتابیان و خوێندکاران ڕابگەینرێت و پەڵپ قوتابیان و نمرە هەڵە تۆمار کراوەکان لەو ماوەیە لە سیستەم چاکبکرێت.  
  
٤-رێکەوتی ۱۹ی ۷ سیستەم بۆ دواین جار لەسەر خولی یەکەم run دەکرێت و دادەخرێت، بۆیە پێویستە پێش ئەو کاتە هیچ کێشەیەک لە نمرەتۆمار کراوەکان نەمابێت.  



PM:03:47:04/07/2021