کۆمەڵی دادگەری ئیدانەی هێرشکردنە سەر کێلگەی غازی کۆرومۆر دەکات

وتەبێژی کۆمەڵی دادگەری کوردستان ئەمڕۆ شەممە لەسەر ئێوارەی دوێنێی ڕوداوەکەی کۆرمۆر ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئیدانەی هێرشەکە دەکەین". 

وتەبێژی کۆمەڵی دادگەری کوردستان، لە پەیامێکدا بڵاویکردەوە" بە توندی ئیدانەی هێرشکردنە سەر کێلگەی غازی کۆرومۆر ئەکەین، کە کۆمەڵێ قوربانی زەرەریشی بە تۆڕی کارەبای کوردستان گەیاندووە". 

هەروەها داواش دەکات حکومەتی عێراق ئەو لیژنەیەی بۆ ليکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە پێکیهێناوە، هەرچی زووترە ئەو ئەنجامەی پێی دەگەن بۆ ڕای گشتی ڕابگەیەنێت.


PM:05:02:27/04/2024