ئەبوبەکر هەڵەدنی، ئەندامی پەرلەمانی کورستان لەبارەی وتاردانی لە گوندی جەلەمۆرد روونکردنەوەیەیەک ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینیی چەمچەماڵ، دەکات.
ئەبوبەکر هەڵەدنی ٤ ی تەموزلە ڕونکردنەوەیەکدا کە لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووکیش بڵاویکردۆتەوە، ئاماژە بەوە دەکات، بەسەردانێک چووەتە ئەو گوندە و لەسەر داخوازی دانیشتوانی گوندەکە نوێژی هەینی بۆ ئەنجام داوون.
هەروەها دەڵێت " ئەو مۆڵەتی لە خوای گەورە وەرگرتووە و نوێژی هەینی واجبە لەسەر موسڵمانان دەشڵێت " بۆیە فەرمایشتێکی خوای گەورەم جێبەجێ کردووە کە ئەمر بە چاکەیە".
دەشڵێت" بە رەزامەندی و وەرگرتنی مۆڵەت لە خەڵکی گوندەکە نوێژی هەینی ئەنجام داوە".
ئەو پەرلەمانتارە رەخنە لەشێوازی نووسینی ڕونکردنەوەکەی بەڕێوەبەرایەتییەکە دەگرێت و دەڵێت "ئه‌وه‌نده به ته‌نگه نه‌فه‌سی نوسراوه‌كه‌تان نوسیوه ده‌لێن كه‌سێك كه ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستانه به‌ناوی ئه‌بوبه‌كر هه‌له‌دنی ئه‌وه‌نده به ئێره‌یی و چاوته‌نگی و ته‌نگه نه‌فه‌سی حزبی نوسراوه له كاتێكدا سوپاس بۆ خوا به‌شێكی زۆری خه‌ڵكی په‌رله‌مانی كوردستان كه هه‌شت