مەحمود سەنگاوى لەسەر یەکگرتنەوەى هێزەکانی پێشمەرگە و شەڕە تەقەکەى سلێمانى ڕوونکردنەوە دەدات

مەحمود سەنگاوی ئاشکرای دەکات، ئەوانەی بوونە هۆکاری کێشە و شەڕە تەقەکەی نێو شاری سلێمانی دراونەتە یاسا. 

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە مەحمود سەنگاوی، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی و فەرماندەی میحوەری گەرمەسێری هێزەكانی پێشمەرگە لە میانی پێشکەشکردنی وتارێكیدا رایگەیاند" پرۆسەی یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە و رادەستکردنی هێزەکانی ٧٠ بە وەزارەتی پێشمەرگە هەنگاوی باشی بڕیوە و لەقۆناغی کۆتاییدایە".

سەنگاوی ئاماژەی بەوەشکرد" بەهێزترین هێزمان هێزەکانی پشتیووانی دووە کە رادەستی وەزارەت کراوە و لیواکانیش رێکخراونەتەوە".

لەبارەى شەڕە تەقەکەى مانگى رابردووى سلێمانى لەنێوان ئاسایش و هێزێکى سەر بە یەکەى حەفتاى یەکێتى، مەحمود سەنگاوى باسی لەوەکرد، ئەو کێشەیە دراوەتە یاسا، رەنگە شتەکە دوو لایەنە بێت و یەک لایەنە نەبێت، ئەوانەى هۆکارى کێشەکە بوون دراونەتە یاسا.  


PM:09:09:04/07/2021