وەزارەتی پەروەردەی هەرێم تاقیکردنەوەکانی قۆناغی (١٢)ی ئامادەیی دواخست

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم لە نوسراوێکدا ئاشکرایکرد، کە تاقیکردنەوەکانی قۆناغی (١٢)ی ئامادەیی بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربان دواخراوە.

بەپێی نووسراوێكی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی كە واژووی ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی لەسەرە تێیدا هاتووە"  تاقیكردنەوەكانی نیشتمانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی كە بڕیار بوو ٢٥ی ئەم مانگە ئەنجام بدرێت بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانە بۆ ١ی ٨ی ٢٠٢١ دوادەكەوێت".

لەبەشێکی تری نووسراوەکەدا هاتووە، تاقیكردنەوەكان بە هەمان خشتەی پێشوو كە لەلایەن وزارەتی پەروەردەوە بڵاوكرایەوە ئەنجام دەدرێت. 


PM:01:19:05/07/2021