وەزارەتی پەروەردەی هەرێم ڕەتیدەکاتەوە کاتی تاقیکردنەوەکانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی دواخرابێت و دەڵێت" ئەو نوسراوەی بڵاوکراوەتەوە ساختەیە".
وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە، ئەو نووسراوەی بڵاوكراوەتەوە گوایە تاقیكردنەوەی وزاری دواخراوە ساختەیە و دوورە لە ڕاستییەوە، تاقیكردنەوەی وزاری لە کاتی خۆی بە ھەمان خشتەی پێشوو ئەنجام دەدرێت.
راشیگهیاند" وهزارهتی پهروهردهی هەرێم پهیجی تایبهت به خۆی ههیه و ههر ههواڵ یاخود نوسراوێكی فهرمی ههبێت له پهیجی خۆی بڵاوی دهكاتهوه".
جێی باسە ئەمڕۆ نووسراوێک بەناوی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە واژۆی ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردە بڵاوکرایەوە و تیایدا ئاماژە بەوەکرابوو، تاقیكردنەوەكانی نیشتمانی پۆلی ١٢ كە بڕیار بوو ٢٥ی ئەم مانگە ئەنجام بدرێت بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانەوە بۆ ١ی ٨ی ٢٠٢١ دوادەكەوێت.