بومەلەرزەیەك لە ئیدارەی گەرمیان روویدا

ئێوارەی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک بەگوڕی ٣.٧ پلەی ڕێختەر لە ئیدارەی گەرمیان ڕوویدا. 

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا کە کۆپییەکی دەست(سپی) کەوتووە، رایگەیاند" کاتژمێر ٨:٤٦ خولەکی ئەمشەو سێشەممە لە سنووری ئیدارەی گەرمیان و دەوروبەری بومەلەرزەیەک روویدا". 

بەپێی راگەیەندراوەکە، زەمینلەرزەکە لە قوڵایی ١٠ کیلۆمەتر و بەدوری ٩.٨ کیلۆمەتر لە قەزای کەلار روویداوە کە چەقی بوومەلەرزەکە لە فڕۆکەخانەکەی کەلار لە نێوان کەلار و ساڵح ئاغا بووە. 


PM:10:06:06/07/2021