پارێزگای هەولێر لەبارەی کەشوهەواوە هۆشداری بە هاوڵاتیان دەدات

پارێزگای هەولێر هۆشداریبە هاوڵاتیان دەدات و دەڵێت" بەهۆی ئەو شەپۆلی بارانبارین و هەورەتریشقەی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، پێنجشەممە و هەینی نەچنە سەیران".
 
پارێزگای هەولێر لە راگەیێندراوکەیدا هۆشداری دەدات بە هاوڵاتیان و دەڵێت " بەهۆی ئەو شەپۆلە بارانبارین و هەورەتریشقە زۆرەی زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، پێشبینی دەکرێت رۆژانی پێنجشەممە و هەینی بارانی بەهارەی بەخوڕ ببارێت."
 
پارێزگای هەولێرراشیگەیاند " لەم روانگەیەوە لەبەر سەلامەتیی گیانی خۆتان و خێزانەکەتان، تکایە لەو رۆژانەدا بۆ گەشت و سەیران سەردانی سەیرانگە و ناوچە شاخاوییەکان مەکەن."
 
لەماوەی ١٢ کاتژمێری ئەمڕۆدا زۆرترین باران لە سنووری قەزای ئامێدی و ئاکرێ لە دهۆک، هەروەها لە ناوەندی هەولێر و حاجی ئۆمەران لە پارێزگای هەولێر باریوە.
 



AM:09:30:02/05/2024