دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران ئاگادارییەکی بۆ کەسانە بڵاوکردەوە کە گەشتی ئێران دەکەن

بەڕێوەبەرایەتی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران رایدەگەیەنێت" هەر هاوڵاتییەک بەنیازە لە رێگای دەروازی حاجی ئۆمەرانەوە سەردانی وڵاتی ئێران بکات، پێویستە بڕوانامەی پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامی نێگەتیڤ یان پێبێت". 

راگەیاندن و پەیوەندییەكانی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاگاداریی هەموو هاوڵاتییان و گەشتیارانی هەرێمی كوردستان دەكاتەوە، ئەوانەی كە بە نیازن لە رێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەرانەوە گەشت و سەردانی كۆماری ئیسلامی ئێران بكەن پێویستە بڕوانامەی پشكنینی كۆرۆنا (ئەنجامی نێگەتیف ) لەگەلیان دابێت. بە پێچەوانەوە هەر هاوڵاتی یان گەشتیارێك بڕوانامەی پشكنینی كۆرۆنای لەگەڵدا نەبێت دەوڵەتی ئێران رێگایان پێنادات سەردانی ئێران بكەن و دەگەڕێندرێنەوە. 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە" بۆیە تاكو هاوڵاتییانی خۆشەویست تووشی گرفت و زەحمەتی رێگە نەبن، داوا لە هەموو گەشتیارە بەڕێزەكان دەكەین بەبێ هەبوونی بڕوانامەی پشكنینی كۆرۆنا بە مەبەستی چوون بۆ وڵاتی ئێران سەردانی دەروازەی نێودەولەتی حاجی ئۆمەران نەكەن، چونكە رێگایان پێنادرێت".


PM:08:33:10/07/2021