وه‌زاره‌تی كاره‌بای هەرێم: پێدانی كاره‌بای نیشتیمانی به‌هاوڵاتیان كه‌مده‌بێته‌وه‌

وه‌زاره‌تی كاره‌بای هەرێم ئاشکرای دەکات، به‌هۆی گرفتێكی ته‌كنیكی له‌ كۆمپانیای داناغاز، كاتژمێره‌كانی پێدانی كاره‌با به‌هاوڵاتیان كه‌مده‌بێته‌وه‌.

وەزارەتی كارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، هاونیشتمانیان ئاگادار دەكەینەوە كە بەهۆی گرفتێكی تەكنیكی لەناكاو لە بۆری غازی كۆرمۆر و راوەستانی ناردنی گازی سروشتی بۆ وێستگەی گازیی هەولێر، تەواوی یەكەكانی وێستگەكە راوەستا و كارەبای نیشتمانی كەم بووەوە.

ئەوەش خراوەتەڕوو، لە ئێستادا هەردوو وەزارەتی كارەبا و سامانە سروشتیەكان لەگەڵ كۆمپانیای دانا گاز سەرقاڵی چارەسەركردنی گرفتەكەن، تاوەكو كوژانەوەی گشتی روونەدات و چارەسەری گرفتەكە بكرێت.


PM:04:26:13/07/2021