وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕایدەگەیەنێت" لە ئێستادا هیچ بریارێك نەدراوە بۆ درێژكردنەوەی وادەی كۆتایی بۆ لێدانی لۆگۆ و لەزگەی تەكسی".
دیلان رواندزی وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاندوە" سەبارەت بە بڕیاردان لەبارەی درێژكردنەوەی وادەی كۆتایی بۆ لێدانی لۆگۆی تەكسی، بریار وایە لەدوای جەژنی قوربان هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و گواستنەوە و گەیاندن كۆبوونەوە لەوبارەیەوە ئەنجام بدەن تیایدا بە پێی یاسا و رێنماییەكان بریاری گونجاو دەدرێت بۆ ئەم پرسە".
وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا پێویستە شوفێرانی تاكسی كات بەفیڕۆ نەدەن و سەردانی بنكەكانی لێدانی لۆگۆ و لەزگەی تاكسی بكەن بۆ ڕایی كردنی كارەكانیان، چونكە هیچ بریارێك نەدراوە بۆ درێژكردنەوەی وادەی كۆتایی بۆ لێدانی لۆگۆ و لەزگەی تەكسی.