عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، ئەو پارەی نەوت و ناوخۆ و ٢٠٠ ملیۆن دۆلارەکەی بەغدا بەشی مووچەی مووچەخۆران بە بێ لیبڕین دەکات و ٢١٣ ملیار دیناری دەمێنێتەوە.
عەلی حەمە ساڵح پەرلەمانتاری گۆڕان لە پەرلەمانی کوردستان لە تۆمارێکی ڤیدیۆیدا رایگەیاند " ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه كه ئه‌م مانگه‌ش موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌لێبڕینی ٢١% دابه‌شبكرێت، به‌ڵام بۆئه‌وه‌ی حكومه‌ت موچه‌ی مانگێك دابه‌شبكات پێویستی به ٨٩٥ ملیار دیناره، ئێستا داهات له‌م بڕه پاره‌یه زیاتره، ئه‌وه‌ی ئێستا له‌به‌رده‌سته به‌شی موچه ده‌كات به‌بێ لێبڕین."
وتیشی، "داهاتی نه‌وت بۆ مانگی رابردو ٥١٤ ملیار دینار بوه، ئه‌م مانگه‌ش به‌غداش ٢٠٠ ملیار دیناری ره‌وانه‌كردوه، له‌گه‌ڵ ٢٠ ملیاری هاوپه‌یمانان، كۆی گشتی ئه‌م پارانه‌ش ده‌كاته ٧٣٤ ملیار دینار به‌بێ داهاتی باج و گومرگ و رسومات، كه‌واته بۆئه‌وه‌ی موچه به‌ته‌واوی بدرێت ١٦٢ ملیار دینار پێویسته، به‌دڵنیاییشه‌وه ئه‌و پاره‌یه‌ش له‌به‌رده‌ستدا هه‌یه".
لە درێژەی قسەکانیدا وتیشی "داهاتی ناوخۆ له مانگی (شوبات/2)ی ئه‌مساڵ، ٧٤٣ ملیار دینار بوه، ئه‌گه‌ر به‌رێژه‌ی ٤٠% داهاتی ناوخۆی مانگی رابردو بگه‌ڕێته‌وه، لێبڕین نامێنێت و پاره‌كه به‌شی موچه‌ی ته‌واو ده‌كات و ٢١٣ ملیار دیناری داهاتی ناوخۆی هه‌ولێریش ده‌مێنێته‌وه".