وەزارەتی كارەبای هەرێم ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

وەزارەتی كارەبای هەرێم جێبەجێكردنی پڕۆژەی پێکەوە بەستنی تۆڕی کارەبای، عێراق و تورکیا ڕادەگەیەنێت و دەڵێت" عێراق بڕە کارەبایەک لە تورکیای کڕیوە کە بە هێڵی گواستنەوەی کارەبای هەرێم تێپەڕ دەبێت". 

وەزارەتی كارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" کارکردن لەسەر پرۆژەی گواستنەوەی ھێڵی ٤٠٠ KV تورکیا – عێراق بەردەوامە کە بە هۆیەوە تۆڕی کارەبای هەرێمی کوردستان، عێراق و تورکیا پێکەوە دەبەستڕینەوە".
 
ئاماژەی بەوەشداوە، عێراق بڕە کارەبایەک لە تورکیای کڕیوە کە بە هێڵی گواستنەوەی کارەبای هەرێم تێپەڕ دەبێت و بەهۆیەوە کێشەی ڤۆلتە و بارزۆری لەسەر توڕی گواستنەوەی هەرێمێش چارەسەر دەبێت، پرۆژەکە لە لایەن کۆمپانیای هێرۆوە جێبەجێ دەکرێت.


AM:10:38:18/07/2021