بڕی پێدانی کاتژمێرەکانی کارەبا بۆ رۆژانی جەژن دیاریکرا

وەزارەتی کارەبا رایدەگەیەنێت" بە پشت بەستن بە بەرھەمھێنانی 3400 مێگاوات کارەبا، لە چوار رۆژی جەژنی قورباندا 14 کاتژمێر کارەبا دەداتە ھاوبەشانی". 

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان لەراگەیەندراوێکدا بڕی پێدانی کارەبا بۆ رۆژانی جەژن ئاشکرا کرد و رایگەیاند" وەزارەتی كارەبا بە پشت بەستن بە بەرھەمھێنانی 3400 مێگاوات کارەبا، لە چوار رۆژی جەژنی قورباندا 14 کاتژمێر کارەبا دەداتە ھاوبەشانی".

باسی لەوەشکردووە، بۆ ئەم مەبەستە، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كۆنتڕۆڵی كارەبای هەرێم لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیەكانی كۆنتڕۆڵی كارەبای پارێزگاكانی هەولێر، سلێمانی، دهۆك و ئیدارەی گەرمیان و سەرجەم وێستگەگانی بەرهەمهێنانی كارەبا، گواستنەوە و دابەشكردنی كارەبا لەسەر ئەرکەکانیان بەردەوام دەبن.

ئەمەش لەکاتێکدایە، ھەرێمی کوردستان لە وەرزی گەرمادا، پێویستیی بە 4200 تا 4500 مێگاوات کارەبا ھەیە.


PM:01:11:19/07/2021