وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایدەگەیەنێت" ئێمه هه‌موو هه‌وڵێك ده‌ده‌ین مووچه له واده‌ی خۆیدا دابه‌ش بكرێت".
جوتیار عادل وتەبێژی فەرمی حكومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی ڕاگەیاند" له سه‌ره‌تاوه به جددی كارمان بۆ ئه‌وه كرد، پێشینه‌ی ئه‌ركی حكومه‌ت دابه‌شكردنی مووچه بێت. داهات سنوورداره و بڕی پێویست بۆ مووچه زۆره. حكومه‌ت درێغی نه‌كردووه له جێبه‌جێكردنی به‌ڵێنه‌كانی".
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێستا دوو گرفتمان هه‌یه، یه‌كه‌م: ئه‌و داهاته‌ی دێته به‌رده‌ست حكومه‌ت به‌شی مووچه و پێویستییه‌كانی حكومه‌ت ناكات. به روونی به هاووڵاتیانمان وتووه، پرۆسه‌ی چاكسازی له بواره جیاجیاكاندا به‌رده‌وامه. گرفتی دووه‌میش: گرفتی كۆكردنه‌وه‌ی داهات بووه، كه له دوو مانگی رابردوودا رووبه‌ڕوومان بوویه‌وه.
لەبەشێکی تری لێدوانەکەیدا وتەبێژەکەی حکومەتی هەرێم هیواشی خواست، کە ناردنی ٢٠٠ ملیاره‌كه ببێته هۆی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی كه هه‌بوون.
ئاشكراشیكرد، ئه‌م هه‌فته‌یه به بۆنه‌ی جه‌ژنی قوربان پشووه، سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كۆده‌بێته‌وه، ئێمه هه‌وڵی جددیمان داوه بۆ ئه‌وه‌ی لێبڕینی مووچه نه‌مێنێت و هیوادارین دۆخی داهاتوو باشتر بێت بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.