وێنە.. میدیاکاری ناسراو کاژین حەسەن چەند وێنەیەکی نوێی خۆی بڵاودەکاتەوە

میدیاکاری ناسراو، کاژین حەسەن لە رێگای چەند وێنەیەکەوە هەوادارانی بەسەر دەکاتەوەو دەبێتە مایەی خۆشحاڵی فانەکانی.

کاژین حەسەن لە هەردوو تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام و تویتەر چەند وێنەیەکی نوێی خۆی بە چەند ستایڵێکی جیاوازەوە بڵاودەکاتەوەو دەبێتە مایەی سەرنجی فانەکانی.

کاژین حەسەن لە دایکبووی ساڵی ١٩٨٦ ی دهۆکەو لە ساڵی ٢٠٠٥ەوە دەستی بەکاری میدیای کردووە لە بەشی منداڵانی تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان، لە ساڵی ٢٠٠٨ دا وەک بێژەری هەواڵ لە تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان دەستی بەکاری پێشکەشکاری کردووە، دواتر بۆتە پێشەشکاری هەواڵی کەناڵی ئێن ئارتی، دوای دوورکەوتنەوەی لەو کەناڵە، ماوەیەکە وەک خۆبەخش لە رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی لە بواری میدیایدا کار دەکات.



PM:01:13:21/07/2021