بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرەوە منداڵێکی ئاوارەی کەمپی ئاشتی لە عەربەت گیانی لە دەستدەدات

دوانیوەڕۆی ئەمرۆ پێنج شەممە ئاگر لەکەمپی ئاشتی سەر بەناحیەی عەربەت دەکەوێتەوە بەو هۆیەوە منداڵێکی ٨ ساڵەی ئاوارە گیان لەدەست دەدات. 

لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، نەقیب ڕێکان جەمال مەحمود وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی بەرگری شارستانی سلێمانی " پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە ئاگرێک لە کەمپی ئاشتی لە ناحیەی عەربەت کەوتەوە."

هەروەها وتیشی" بەهۆی ئاگرەکەوە ٦ چادر سووتاون و  منداڵێک گیانی لەدەست داوە ،کە کوڕێکی تەمەنی ٨ ساڵانە".

سەرەتا چادرێک کە ماڵەکە لەوێ نابن گڕدگرێت و دواتر شەش چادرەکانی تر گڕدەگرن، پاشان ئاگرەکە کۆنترۆڵ دەکرێت".



PM:05:52:22/07/2021