شەپۆلێکی دیکەی گەرما ھەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

شارەزایەکى کەشناسی پێشبینیدەکات لە هەفتەى داهاتووەوە شەپۆلێکی دیکەی گەرما عێراق و ھەرێمی کوردستان بگرێتەوە.  

ئاراس جەبار شاره‌زای بواری كه‌شناسی لە بڵاوکراوەیەکدا کە دەست ماڵپەڕی (سپی) کەوتووە رایگەیاند" سبەی ھەینی ٢٣-٧-٢٠٢١ پلەکانی گەرما ھاوشێوەی ئەمڕۆ زیاتر بە شێوەیەکی جێگیر ئەمێنتەوە لەسەنتەری پارێزگاکانی ھەرێم لەنێوان ٤١ بۆ ٤٣ پلەی سیلیزی ئەبێت و لەناوچەکانی گەرمیان لە نێوان ٤٤ بۆ ٤٥ پلە ئەبێت، ئاسمانی ناوچەکە ساماڵ ئەبێت و خێرای با مامناوەند ئەبێت ١٥-٢٠کم/س لە ئاراستەی رۆژئاواوە".  

هەروەها لەبەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا ناوبراو پێشبینیدەکات، لە رۆژانی دووشەمە و سێشەمە ٢٦ و ٢٧ ی ئەم مانگە و ناوەراستی ھەفتە ئایندە شەپۆلێکی دیکەی گەرما عێراق و ھەرێمی کوردستان بگرێتەوە و پلەکانی گەرما جارێکی دیکە بەرێژەیەکی بەرچاو روو لەبەرزبوونەوە بکاتەوە.  


PM:11:36:22/07/2021