حکومەتی هەرێم بێ لێبڕین مووچە دابەشدەکات

وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم بڕیار دەدات لێبڕینی مووچە هەڵگرێت و لە رۆژانی داهاتوودا دەستبەدابەشکردنی دەکرێت.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لە حکومەتی هەرێمەوە بە ماڵپەڕی " سپی " راگەیاند، حکومەتی هەرێم بڕیاری داوە مووچە بەتەواوی و بەبێ لێبڕین بەسەر مووچەخۆرانی هەرێمدا دابەش بکرێت و لە رۆژانی داهاتوودا دەست دەکرێت بە دابەشکردنی.

بەپێی زانیارییەکانی ئەو سەرچاوە تایبەتەی حکومەتی هەرێم، لابردنی لێبڕینی مووچە لەم مانگەوە مانگی تەموز دەستپیدەکات. 

وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم بەو ٢٠٠ ملیۆن دۆلارەی لە سەرەتای ئەم مانگەوە لە بەغداوە رەوانەی هەرێم کرا، پارەی تەواوی بە زیادیشەوە لە بەردەستدایە بۆ دابەشکردنی مووچە.


PM:01:19:25/07/2021