بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبێتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٧ی تەموزی ٢٠٢١ نرخی دۆلار بەرامبەر دیناری عێراقی لە بازاڕەکانی دراوی هەرێمی کوردستان بەراورد بە دوێنێ بەیانی گۆڕانکاری بەرچاوی بەسەردا هات و بەشێوەیەکی بەرچاو بەهاکەی ڕووی لە بەرزبوونەوە کرد. 

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەکانی بەم شێوەیەیە بە (سپی) راگەیاند:

- نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار و ٩٠٠ دینارە، بەیانی دوێنێ بە ١٤٧ هەزار و ٧٠٠ دینار بوو.

- نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٧٤ هەزار و ٥٠٠ دینارە.

- نرخی ١٠٠ پاوەن بە ٢٠٣ هەزار دینار دینارە.

نرخی دراوەکانی ولآتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

- نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ١٧ هەزار و ١٥٠ دینارە.

- نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٥ هەزارو ٩٥٠ دینارە.

- نرخی ١ ملیۆن لیرەی سوری بە ٤٤٧ هەزار دینارە.


AM:10:34:27/07/2021