سەرۆک وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت" بایکۆتکردنی هەڵبژاردن خزمەت بەهیچ کەسێک ناکات و هەڵبژاردنیش لەوادەی خۆیدا ئەنجام دەدرێت".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ مسته‌فا كازمی و شاندی باڵای حكومه‌تی عێراق دوای سه‌ردانه فه‌رمیه‌كه‌یان بۆ واشنتن گه‌ڕانه‌وه به‌غدا و له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌شاندا له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك وه‌زیر و سه‌رۆكی ده‌سته‌كان پێشوازیان لێكرا.
سەرۆک وەزیرانی عێراق سه‌ردانه‌كه‌ی به سه‌ردانی لوتكه وه‌سفكرد و وتی" لە چەسپاندنى بنەماکانى پەیوەندى لەگەڵ ئەمەریکا لەسەرجەم بوارەکاندا، بەتایبەتى لە بوارەکانى ئاسایش، ئابورى، تەندروستى، فێرکردن، رۆشنبیرى، وزە و ژینگە سەرکەوتوو بووە".
کازمی باسی له‌وه‌شكرد، ٣١ی ١٢ی ٢٠٢١ هیچ هێزێكی شه‌ڕكه‌ری ئه‌مریكا له عێراقدا نامێنێت.
له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانیشه‌وه، سەرۆک وەزیران ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، هەڵبژاردنەکانی تشرینی یەکەمی ئەمساڵ لەوادەی دیاری خۆیاندا بەڕێوەدەچن و بایكۆتكردن خزمه‌ت به كه‌س ناكات و كاری جددیمان هه‌یه بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن.