ناوبژیوانێکی دڵخوازی ریاڵ مەدرید یاریەکەیان دژی بایرن میونخ بەڕێوەدەبات

ئەمڕۆ بە فەرمی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا  کلیمنت تۆرپینی فەرەنسی بۆ ناوبژیوانی یاری ڕیال مەدرید بەرامبەر بایرن میونخ لە رۆژی سێشەممە لە یاری چوونی قۆناغی پێش کۆتایی چامپیۆنس لیگ دەستنیشانکرا.

 ڕیال مەدرید بە سەرکردایەتی ئەم ناوبژیوانە فەرەنسیە یەک یاری نەدۆڕاندووە لە کۆی شەش یاری کە ناوبژیوانی بۆ کردووە.

 تۆرپین، 6 یاری بۆ ریاڵ مەدرید بەڕێوەبردووە، یانەی شاهانە 6 بردنەوەی تۆمار کردووە.

ژمارەکانی ڕیاڵ مەدرید بەرامبەر یانە ئەڵمانییەکان لە چامپیۆنزلیگ:

 — 79 یاری 
 — 40 بردنەوە 
 — 15 یەکسانبوون 
 - 24 دۆڕان

یاریەکە،سێشەممە کاتژمێر 10:00لە یاریگای ئەلیانز ئەرینا لە ئەڵمانیا ئەنجام دەدرێت.


AM:11:35:28/04/2024