وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر رایدەگەیەنێت" ماوەی لێدانی لەزگە و لۆگۆی تەکسی کە سبەینێ کۆتایی دێت درێژ دەکرێتەوە".
فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر لە لاپەرەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووك ڕایگەیاند" ماوەی لێدانی لەزگە و لۆگۆی تەكسی درێژ دەكرێتەوە".
ناوبراو ئاماژەی بەوەش كردووە، كەس سزا نادرێت لەبەیانیەوە، وەكو لەهەندێك سایت و پەیج هەوڵدەدەن خەڵك مشەوەش بكەن.
پێشتر وەزارەتی گواستنەوەی حکومەتی هەرێم و هاتووچۆی هەولێر ڕایانگەیاندبوو" دوا مۆڵەت بۆ شۆفێرانی تەكسی بۆ لێدانی لەزگە و لۆگۆی تایبەت بە شارەكان ١ی ٨ی ٢٠٢١ دەبێت".