دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ بومەلەرزە لە نێوان خانەقین و کەلار و قەسری شیرینی روویدا.
کەشناسی گەرمیان رایگەیاند" بوومەلەرزەکان بە گوڕی ٣،٥ و ٣،٦ و ٣،٦ لە سێگۆشەی نێوان کەلار - خانەقین – قەسرشیرین لەرۆژهەڵاتی کوردستان روویدانداوە.
لەو راگەیاندنەدا هاتووە "ئەمەش نیشانەی ئەوەیە کە ناجێگێری لە پلێتەکانی نێوان ئەم سێگۆشەیە هەیە و ئەگەر هەیە بومەلەرزەی تری بە پلەی نەزانراو بەدوادا بێت."