وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن: ماوەی لێدانی لۆگۆ و لەزگەی تەکسی درێژ کرایەوە

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕایدەگەیەنێت" پڕۆسەی پێدانی لەزگەی تەكسی تاكو كۆتایی مانگی ١٠ بەردەوام دەبێت".

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات" لەسەر بنچینەی كۆنووسی نێوان هەردوو وەزارەت (وەزارەتی ناوخۆ ووەزارەتی گواستنەوە وگەیاندن)  لە بەرواری (16/3/2021)  و دوابەدوای نوسراوی ژمارە ( 2106) ی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لە رێككەوتی 29/7/2021 كە ئاراستەی وەزارەتی ناخۆ كراوە بۆ مەبەستی پێشنیاركردن لەبارەی درێژكرنەوە ماوەی لێدانی كارتی زانیاری و لۆگۆ و لەزگەی تەكسی لە هەرێمی كوردستان".

ئاشکراشیکرد، بەهۆی ئەوەی لە ئێستادا رێژەیەكی زۆر تەكسی ماون لەو پڕۆژەیە سوودمەند بن و وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنیش لەبەر بەرژەوەندی گشتی پێشنیاری درێژكرنەوەی ماوەی سێ مانگی كردووە بۆ لێدانی لۆگۆ و لەزگەی تەكسی، واتا تا بەرواری 1/11/2021  بەردەوام دەبێت و دوای ئەو وادەیە داواكراوە لە وەزارەتی ناوخۆ لە رێگەی بەرێوەبەرایەتیەكانی هاتووچۆی پارێزگاكان دەست بكەن بە رێككارەكان و لێپێچینەوە لەگەڵ شوفێری سەرپێچی كار ئەنجام بدرێت و بەپێ بژاردنی (500) هەزار دینار سزا بدرێن  و بۆ هەر مانگێك دواكەوتن (500) هەزار زیادبكرێت لە پێناو بە پیشە کردنی کاری شوفێری تەکسی و پاراستنی بەرژەوەندی هاولاتیان وشۆفیرانی تەکسی و جێ بە جێ کردنی یاسا و رێنماییەکان، بریار لە سەر ئەم پێشنیارانە دەدرێ لە دوای کۆبوونەوویەکی هاوبەشی هەردوو وەزارەت. 


PM:01:32:01/08/2021