داهاتی نەوتی عێراق لە تەموز ٦ ملیار ٥٠٠ ملیۆن دۆلارە

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند لە مانگی تەموزی ئەمساڵ زیاتر لە ٩٠ ملیۆن بەرمیل نەوتیان هەناردەی بازارەکانی جیهان کردوە، بەتێکڕا هەر بەرمیلێکی نەوت بە ٧٢ دۆلار فرۆشراوە، داهاتەکەشی زیاتر لە شەش ملیار و پێنج سەد ملیۆن دۆلار بووە.

لە راگەیەندراوێکدا، وەزارەتی نەوتی عێراق بڵاویکردەوە کە کۆمپانیای بەبازارکردن و فرۆشتنی نەوتی عێراق (سۆمۆ) مانگی رابردو 90467794 (نەود ملیۆن و چوار سەد و شەست و حەوت هەزار و حەوت سەد نەوەد و چوار) ملیۆن بەرمیلی نەوتی هەناردە کردوە، داهاتەکەشی 6513792000 (شەش ملیار و پێنج سەد و سێزدە ملیۆن و حەوت سەد و نەوەد و دو هەزار) دۆلار بوە.
 
ئەوەش خراوەتەڕوو مانگی رابردو حکومەتی عێراق رۆژانە 2918000 (دو ملیۆن و نۆسەد و هەژدە هەزار) بەرمیل نەوتی هەناردەکردوە و  بەتێکڕا هەر بەرمیلێکی نەوت بە 72 دۆلار فرۆشراوە.

  بەگوێرەی ئامارەکەی وەزارەتی نەوتی عێراق داهاتی نەوت لە مانگی رابردودا بەراورد بە مانگی حوزەیران زیادیکردوە، بەجۆرێک مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ داهاتی نەوت گەیشتە 6143106000 ( شەش ملیار و سەد و چل و سێ ملیۆن و سەد و شەش هەزار دۆلار).



AM:12:30:02/08/2021