سەرۆکایەتی داواکاری گشتی کۆنیا هەواڵی دەستگیرکردنی بکوژی خێزانە کوردەکەی شاری کۆنیای بەناوی (محەمەد ئاڵتون) بڵاوکردەوە.
لەبارەی دەستگیرکردنی بکوژەکەوە، سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی کۆنیا، لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە" ئەو گومانلێکراوەی وا ههڵدهسهنگێندرێت كه ئەنجامدەری رووداوهکەی ٣٠ی تەمووزی شارۆچکەی مەرام بێت، کە کوژرانی حەوت کەسی یەک خێزانی كوردی له شارۆچكهی مهرام لە کۆنیا لێکەوتەوە، لە گوندەواری شارۆچکەی بۆزکر دەستگیر کرا".
ئێوارهی ڕۆژی ٣٠ی تەمووزی ڕابردوو خێزانێكی كوردی دانیشتووی ناوچهی مارمارهی كونیا له توركیا و حهوت ئهندامی ئهو خێزانه بەهۆی دەستڕێژی گوللەوە کوژران، کە ژن و منداڵ لەناو کوژراوەکاندا هەبوون.