ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی سەرۆکی هەرێم و ڕێواز فایەق (ئیبراھیم رەئیسی) وەک سەرۆکی نوێی ئێران دەستبەکاردەبێت

بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنج شەممە بە ئامادەبوونی پێکهاتەی شاندی هەرێمی کوردستان ئیبراھیم رەئیسی وەکو سەرۆکی نوێی ئێران دەستبەکاربێت و سوێندی یاسایی دەخوات.

لەمبارەیەوە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئه‌مڕۆ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان بۆ به‌شداری له‌ ڕێوڕه‌سمی سوێندخواردنی سه‌رکۆماری تازه‌ی ئێران، ئیبراهیم ڕه‌ئیسی، به‌ سه‌رۆکایه‌تیی شاندێک و به‌ سه‌ردانێکی فه‌رمی ده‌گاته‌ تارانی پایته‌ختی کۆماری ئیسلامیی ئێران.

لەدرێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە" شاندی یاوه‌ری سه‌رۆکی هه‌رێم له‌ هه‌ریه‌ک له‌ سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان، وه‌زیری ئه‌وقاف و کاروباری ئایینی، وه‌زیری ڕۆشنبیری و لاوان و وه‌زیری کار و کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تی پێکدێت".

هاوکات، بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عیراق و فایەق زیدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق و دەیان کەسایەتی سیاسی ئەو وڵاتە بەشداری مەراسیمەکە دەکەن.

ئیبراهیم ره‌ئیسی، لە رۆژی ١٨ی ٦ی ٢٠٢١ لە (١٣)مین هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی کۆماری ئێران به بەدەستهێنانی‌ (١٨) ملیۆن ده‌نگ کە دەکاتە ٦٢٪ی ده‌نگی به‌شداربووان، وەک سەرۆک کۆمار نوێی وڵاتی ئێران هەڵبژێردرا.


PM:12:01:05/08/2021