مستەفا کازمی سەردانی شنگال و گوندی كۆجۆی كرد

ئێوارەی ئەمڕۆ بە مەبەستی چاودێریكردنی ڕێككەوتن و هەوڵە ئەمنییەكان لەپێناو گەڕانەوەی ئاوارە ئێزدییەكان بۆ ناوچەكانیان سەرۆك وەزیرانی عێراق سەردانی شنگالی کرد. 

مستەفا كازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ دووشەممە سەردانی گوندی كۆجۆی كرد و بە خەڵكی گوندەكەی ڕاگەیاند" ئێمە ئەمڕۆ لەناو ئێوەدا یادی ئەو تاوانەكانی داعش دەكەینەوە، هیچ شتێك ڕێگر نابێت لە بەردەم ئاوەدانكردنەوەی نیشتمان و ڕێزگرتن لە فرەڕەنگی سیاسی و نەتەوەیی و ئاینی لە وڵات". 

ئاماژەی بەوەشکرد، هیچ كاتێك خوێنی عێراقی هەرزان نییە و دەوڵەت بەرگری لە ڕۆڵەكانی دەكات بە تایبەت ئێزدییەكان. 


PM:06:46:16/08/2021