وادەی دابەشکردنی مووچەی لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم ئاشکراکرا

وادەی دابەشکردنی مووچەی لیواکانی وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم ئاشکراکرا، بڕیارە و له‌ دوو رۆژی‌ ئایندە دا ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی‌ بکرێت. 

سەرچاوەیەکی تایبەت لە وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەریمی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە لە لێدوانێکدا بە پێگەی (ناس کورد)ی ڕاگەیاند" مووچه‌ی مانگی حه‌وتی لیواكانی پیاده‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ئاماده‌یه‌ و له‌ دوو رۆژی‌ داهاتوودا ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی‌ ده‌كرێت". 

سه‌رچاوه‌كه‌ی وەزارەتی پێشمەرگە كه‌ ناوه‌كه‌ی‌ ئاشكرا نه‌كراوه‌ ئاماژەی بەوەشکرد، مووچه‌ی مانگی حه‌وتی لیواكانی پیاده‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ به‌ فه‌رمانی وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ له‌ به‌رواری ١٩ و ٢٠ی ئابی ٢٠٢١ دابه‌ش ده‌كرێت.   


AM:11:21:17/08/2021